بایرن میونشن پلانێکی ئینتەرمیلانی پوچەڵ کردووەتەوە

 

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە پلانیدابووە هاوینی 2020 بۆندێکی ئاڵوگۆڕی گەورە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن واژووبکات، بەڵام یانە ئەڵمانییەکە پلانەکەی پوچەڵکردووەتەوە.

ڕۆژنامەی بێلد سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی یانەی ئینتەرمیلان لە پلانیاندا بووە داوای ئاڵوگۆڕی کریستیان ئیریکسنی ناوەندکاری دانیمارکی بەرانبەر جیروم بواتینگی بەرگریکاری ئەزمونداری یانەی بایرن میونشن ئەنجامبدەن.

هەردوو یاریزانەکە ساڵانە بڕی 12 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنن و لە ڕووی نرخەوە هەردوو جەمسەرەکە نزیکی 60 ملیۆن یورۆ دەبێت، ئاڵوگۆڕەکە ئەگەر ئەنجامبدرایە بارگرانی بۆ هیچکام لە یانەکانی ئینتەر و بایرن دروستنەدەکرد.

سەرچاوە ئەڵمانییەکە نوسیویەتی، هەردوو یاریزانەکە بە ئاڵوگۆڕکردن قایلبوون، بەڵام بەڕێوبەرانی باڤاری لەبەر دوو هۆکار کۆتاییان بە دانوستاندنەکان هێناوە.

یەکەم هۆکار پەیوەندی بە حەسەن ساڵحەمیدزیچی بەڕێوەبەری وەرزشیی بایرنەوە هەیە، کە خەونی کڕینی مارک ڕۆکای تەمەن 23 ساڵ بووە و لەم ئەرکەشدا سەرکەوتوبووە، هۆکاری دووەمیش هانزی دیتەر فلیکی ڕاهێنەری یانە ئەڵمانییەکەیە کە ڕەزامەندی بەرانبەر ڕۆیشتنی بواتینگ نیشاننەداوە و سوور بووە لەسەر بەردەوامبوونی بەرگریکارە ئەزموندارەکە، بەتایبەت لە سەنتەری بەرگری کە لەوەرزی ڕابردوو کێشەی هونەرییان هەبووە.

بێلد سپۆرت نوسیویەتی، هێشتا خەونی بەڕێوەبەرانی نێراتزۆری کۆتایی نەهاتووە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە گواستنەوەکانی زستانەی 2021 هەوڵەکانیان بۆ هەمان مەبەست دەستپێدەکەنەوە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

پاریس و یوڤانتۆس پەیوەندیان بە لێپرسراوی کارەکانی ڕامۆسەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆدریچ: بڕیاری کۆتاییم دا

لوکا مۆدریچ، ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دووپاتیکردەوە، کە لەبارەی داهاتوویەوە بڕیاریداوە و بەم نزیکانە ئاشکرایدەکات. دوای لەدەستدانی ناسناوی…
زیاتر ببینە

سیلڤا جەنگی کەنداو بەرپا دەکات

بێرناردۆ سیلڤا بووەتە سەنتەری خواستەکانی کەنداو، لە سێ یانەی گەورەوە داواکراوە و ملیۆنان یورۆیان خستووەتە بەردەست. ڕۆژنامەی “دەیلی…
Total
0
Share