پێرلۆ وەڵامی ڕەخنەگرانی گواردیۆلا دەداتەوە: نمونەیە بۆ هەموومان

 

ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، ئەندریا پێرلۆ بە شانوباڵی گواردیۆلای هاوپیشەیدا هەڵدەدات و دەڵێت: لە سەرو هەمووانەوەیە و نمونەیە بۆ نەوەی نوێی ڕاهێنەران.

پێرلۆ و گواردیۆلا لە یانەی بریشیا بەیەکەوە یارییانکردووە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵیان هەیە، لە هەمان کاتدا وەک ڕاهێنەر و یاریزان چەند جارێک ڕوبەروبوونەتەوە و ئەوەش وایکردووە پێرلۆ بەباشی خوێندنەوە بۆ ئاستی هاوڕێ ئیسپانیەکەی بکات.

ڕاهێنەری نوێی یوڤانتۆس لە چاوپێکەوتنێکدا بە ماڵپەڕی فوتباڵ ئیتاڵیای ڕاگەیاندووە، ” گواردیۆلا نمونەیە بۆ هەموومان، لە پێشوودا نیشانیدا و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە لە سەلماندنی ئەو ڕاستییەی کە یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرانی جیهان، ڕاهێنەرە لاوەکان بەتایبەت ئەوانەی سەرنجیان لەسەر شێوازی هێرشبەرییە نمونەن و دەبێت ئاماژە بە کارامەییان بکرێت”.

هەروەها دەڵێت،” هەر یەکێک لە ئێمە بیروبۆچوونی تایبەتی هەیە، پێویستە بە بیرۆکەی نوێ بوارەکە بەرەوپێشبەرین، بێگومان لەم کارەشدا گواردیۆلا نمونەی باڵای هەمووانە”.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە کۆتاییدا دووپاتیدەکاتەوە، لە ژیانی وەرزشییدا شانسی هەبوو لەژێر سەرپەرشتی و چاودێری چەندین ڕاهێنەری بەتوانای وەک لوچێسکۆ و مارچیلۆ لیپی و کارلۆ ئەنچلۆتی و ئەنتۆنیۆ کۆنتی و ئالێگری یاریکردووە.

پێرلۆ دەڵێت، ” خۆشحاڵم بە کارکردن لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرانە، هەوڵدەدەم لەهەر یەکێک لەم ناوە گەورانە شتێک لە شێوازی ڕاهێنان وەربگرم”.

پێرلۆ لە سەرەتای وەرزی 2020/2021لە پۆستی ڕاهێنەری لاوانی یوڤانتۆسەوە بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزکرایەوە، بۆ یەکەمجارە لە بوارەکە دەردەکەوێت و شارەزایان پێیان وایە هاوشێوەی گواردیۆلا دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی نوێی بەرشلۆنە پێویستە پێنج کێشەی هەڵواسراو چارەسەربکات

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی گرنگترین یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share