(NBA) لوتکەی لۆس ئەنجلس بۆ کلیپەرز بوو، واریەرزیش سانزی ڕاگرت

تیمی لۆس ئەنجلس کلیپەرز یاریی لوتکەی شارەکەی لە لەیکەرز بردەوە، لەلایەکی دیکەوە گۆڵدن ستەیت واریەزی زنجیرە سەرکەوتنەکانی فینێکس سانزی پچڕاند.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (23)ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی لۆس ئەنجلس کلیپەرز لە یاریگای ستاپلیس سێنتەر یارییەکی بەهێزی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرزی هاوسێی ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی (115-119) لە بەرژەوەندیی تیمی میوان “کلیپەرز” کۆتاییهات.

لە یارییەکی بەهێزی دیکەدا، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز، کە تاوەکو ئێستا یەکەمی گروپی خۆرئاوای (NBA)یە، توانی بە ئەنجامی (118-96) بردنەوە بەرامبەر فینێکس سانز تۆماربکات.

سانز 18 یاریی لەسەریەک بردنەوەی تۆمارکردبوو، پێشتر لە وەرزی 2006-2007 ڕیکۆردی 17 بردنەوە لەسەریەکیان تۆمارکردبوو، لەم وەرزەدا توانییان ڕیکۆردەکە بە بردنەوە لە 18 یاری نوێبکەنەوە.

بەهێزترین ڕیکۆردیش لە مێژووی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، لە وەرزی 1971-1972 لەلایەک لۆس ئەنجلس لەیکەرزەوە تۆمارکراوە، کە 33 بردنەوەیە لەسەریەک.

ئەنجامەکانی دیکەش بەمشێوەیە بوون:

مەیامی هیت 113-104 ئیندیانا پیسەرز

کلیڤلاند کاڤالێرز 116-101 واشنتن ویزاردز

فیلادلفیا سێڤةتی سیکسەرز 98-96 ئەتلانتا هوکس

مینیسۆتا تیمبەروڵڤز 105-110 برۆکلین نێتس

ئۆرلاندۆ ماجیک 116-118 هیوستن ڕۆکێتس

نیوئۆرلیانز پیلیکانز 107-91 داڵاس ماڤرێکس

بۆستن سێڵتیکس 130-137 یوتا جاز

فینێکس سانز 96-118 گۆڵدن ستەیت واریەرز

بابەتی پێشتر

زەبەلاحێکی ئینگلیزی بۆ دێمبیلی: لەگەڵ بەرشلۆنە بۆند واژوومەکە

بابەتی دواتر

ڤێرشتابن: بزوێنەری نوێ باڵادەستیمان پێنابەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share