ئینتەرمەیامی ڕێزی لە مێسی گرت

ئیدارەى یانەى ئینتەرمەیامی بۆ ڕێزلێنان لە هەشتەم تۆپی ئاڵتون ، یارییەکی دۆستانەی ڕێکخست و ڕێزی لە مێسی گرت.

مێسی پێش دەستپێکردنی یارییەکە تۆپە ئاڵتونییەکەى بەرزکردەوە و سوپاسی هاوڕێکانیشی کرد کە هاوکاریان کردوە بۆ بەدەستهێنانی.

مێسی بەڵێنی دا ساڵی داهاتوو مەیامی بە بەرگێکی نوێ و ستایلێکی نوێوە ڕکابەری لە پاڵەوانێتییەکان بکات.

ئینتەرمەیامی تا ساڵی داهاتوو هیچ یارییەکی تر ناکات و چالاکییەکانی دەوەستێت.

تاتا مارتینۆی ڕاهێنەری مەیامی وتی چاوەڕێی کۆتایی هاتنی خولی بەرازیلین تا سوارێز پەیوەندیمان پێوە بکات.

جگە لەویش دەنگۆی کڕینی مۆدریچ لەلایەن ئینتەرمەیامییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی تۆمارکرد

یانه‌ی ئارسیناڵ به‌رده‌وامه‌ له‌زنجیره‌ی بردنه‌وه‌کانی و له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 29ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی لیسته‌ر سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌…
Total
0
Share