عێراق و ئێران ڕێككەوتنی دیكە لەبواری وزەدا ئەنجامدەدەن

پێشتر بەغدا چەند ڕێككەوتنێكی هاوشێوەی لەگەڵ تاراندا لەبواری وزەدا كردووە فۆتۆ: AA

بۆ ڕێككەوتنی نوێ لەبواری وزەدا، بڕیارە وەزیری كارەبای عێراق سەردانی ئێران بكات.

پێشتر بەغدا چەند ڕێككەوتنێكی هاوشێوەی لەگەڵ تاراندا لەبواری وزەدا كردووە و ئێران پێویستییە ناوخۆییەكانی عێراقی لە غاز و كارەبا پڕكردووەتەوە.

ئەحمەد موسا عەبادی، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مەجید مەهدی، وەزیری كارەبا سەردانی ئێران دەكات بۆ وتووێژ و واژووكردنی ڕێككەوتنی نوێ.

ئەوەشی وت، وەزیری كارەبا وتووێژ لەگەڵ وەزیری وزەی ئێراندا دەكات دەربارەی هەناردەی غاز بۆ عێراق، ئەگەریشی هەیە ڕێككەوتنی نوێ بكرێت و لەنێوان هەردوو وڵات واژووبكرێت.

وتەبێژەكەی وەزارەتی كارەبا لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا بەكارهێنانی غازی بۆ وێستگەكانی كارەبا لە بری نەوتی خاو، لەڕووی ئابورییەوە بە گونجاو بۆ عێراق ناوبرد.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بەشێكی بەرچاوی ناوچەكانی عێراق ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك ڕوبەڕووی پچڕانی كارەبا دەبنەوە.

س: ئاژانسی فارس + میدیا عێراقییەكان

بابەتی پێشتر

قامیشلۆ.. بەرگریی نیشتمانیی سوریا ئاگربەستی دووەمیشی شكاند

بابەتی دواتر

بایدن بە ئەردۆغانی ڕاگەیاندووە داندەنێت بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share