وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری کرد

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ”ھەردوولا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان لەدژی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، ”هاوڕابوون لەسەر پێویستییبوون بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش، جەختیان لە گرنگیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە”.

سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی دۆخی ئاسایشی ناوچەکە، هەردوولا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفرۆکەوانیان لەدژی هەرێمی کوردستان و بنکەکانی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستییبوون بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی داعش.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، سەرۆکی حکومەت و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازییان لە دەرکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیی کرد، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی هەرێم چاوەڕێ دەکات بەغدا بە زووترین کات شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمیشی بە یاساکە دووپاتکردەوە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق چوار هۆکاری پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندن دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

یۆنان دەست بەسەر 4 تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share