یۆنان دەست بەسەر 4 تۆن ماددەی هۆشبەردا دەگرێت

هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكە

چوار تۆن ماددەی هۆشبەر، كە لەنێو ئامێری دروستكردنی شیرینیدا شاردرابووەوە و لە لوبنانەوە بۆ سلۆڤاكیا ڕەوانەدەكرا، لەلایەن یۆنانەوە دەستی بەسەرداگیرا.

دەسەڵاتدارانی یۆنان ئاشكرایانكرد، ئێوارەی هەینی بارێكی پڕ لە ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیراوە، پاش پێدانی زانیاری لەلایەن ئەمریكاوە، هەروەها هاوكارییان لە سعودییەوە پێشگەیشتووە بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكە.

ماددە هۆشبەرە دەستبەسەرداگیراوەكە بریتی بووە لە حەشیش، لەنێو ئامێری دروستكردنی شیرینیی (كەپ كێك)دا حەشاردراوە، بەهای بارەكەش بە 33 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بارەكە لە 14ی ئەم مانگەدا گەیشتووەتە بەندەری بیریۆس لە ئەسینا، بڕیاربووە لەڕێی شەمەندەفەرەوە بگوازرێتەوە بۆ سلۆڤاكیا بەنێو وڵاتانی باكووری مەقدۆنیا، سڕبیا و هەنگاریا.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەر دوێنێ سعودیە دزەپێكردنی زیاتر لە ملیۆنێك حەپی هۆشبەری لەنێو بارهەڵگری میوەی لوبنانیدا پوچەڵكردەوە.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێری کرد

بابەتی دواتر

شارەزایەکی سیاسی: ئەمریکا گفتوگۆی ستراتیژی بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق بەکاردەهێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە…
Total
0
Share