سبەی بەنزینەکەی بەغداد دەگاتە سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەی هەینی ئەو بڕە بەنزینەی کە بۆ پشکی سلێمانی دانراوە، بڕیارە بگاتە سلێمانی و بە 690 دینار بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ” دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی، نرخی فرۆشتنی بەهاووڵاتیان بە 690 دینار دیاریکراوە.”

پێشتر بەهمەن محەمەد، نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیارە ڕۆژانە 360 هەزار لیتر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بگاتە 10 بەنزینخانەی شاری سلێمانی و بە نرخی 690 دینار بۆ هەر لیترێک بە هاوڵاتییان بفرۆشرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: سبەی دیداری یەكێتی بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

كاروان گەزنەیی وتەبێژی دووەمین دیداری یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو رایگەیاند، سبەی چوارشەممە…
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
Total
0
Share