خۆپیشاندان لە هەولێر دەستیپێكردەوە

چەند دیمەنێك لە گردبوونەوەكەی ئەمڕۆ فۆنۆ: دیار حوسێن

دژی بڕیاری گواستنەوەی شوێنی شووتی فرۆشانی هەولێر بۆ عەلوەی نوێ، ئەمڕۆ جارێكی دیكە كاسبكاران خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و رێگایەكی سەرەكییان داخست.

بەیانیی ئەمڕۆ جوتیار و كاسبكارانی شووتی فرۆش گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە نزیك گومرگی كۆن و لەسەر شەقامی سەرەكیی هەولێر- موسڵ ئەنجامدا.

دەربارەی هۆكاری ئەنجامدانەوەی خۆپیشاندان بەشداربوویەكی گردبوونەوەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەس بە دەنگمانەوە نەهات و هیچ بەڵێنێكیشمان پێنەدراوە.

بەشداربوویەكی دیكە وتی، “دوێنێ بەڵێنێكیان دا، وتیان چۆڵی بكەن، گوایە دەرگای گۆڕەپانەكەمان بۆ دەكەنەوە، دەرگاكەیان كردەوە، بەڵام دایانخستەوە”.

چەندین ساڵە گۆڕەپانی گومرگی كۆن لەلایەن كاسبكاران و جوتیارانەوە بۆ شووتی فرۆشتن بەكاردەهێنرێت، ئەوان كرێ و باج دەدەنە حكومەت، بەڵام دوای كردنەوەی عەلوەی نوێ بڕیاردراوە شوێنەكەیان بۆ ئەوێ بگوازرێتەوە.

كاسبكاران دەڵێن، شوێنی ئیشكردنەكە لە حكومییەوە دەبێتە ئەهلی، جگە لەوەی شوێنەكە بچووكە و بەكەڵكیان نایەت.

 

بابەتی پێشتر

یەكەم فڕۆكەی نەفەرهەڵگری چینی یەكەم گەشتی ئەنجامدا

بابەتی دواتر

عێراق پلەیەک کشایەوە لەو وڵاتانەی هەرزانترین نرخی بەنزینیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا…
Total
0
Share