بارانبارین رێوڕەسمێک دوادەخات

بەهۆی باران و ناجێگیری کەشوهەواوە رێوڕەسمی ماستی قەڵاتێ لە هاوار بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

لیژنەی ئامادەکاریی رێورەسمی ماستی قەڵاتێ بڵاویکردەوە، “لەبەر باران و ناجێگیری کەشوهەوا بڕیارماندا بە دواخستنی رێوڕەسمەکە بۆ کاتێکی نادیار”.

پێشتر بڕیاردرابوو ئەمڕۆ لە گوندی هاوار چوارەم رێوڕەسمی ماستی قەڵاتێی کاکەیی بە درووشمی “بەخشین کلیلی بەختەوەرییە”، بە بەخشینەوەی ماست و نمایشکردنی چەندین پڕۆژە و بەرهەمی هونەری بەڕێوەبچێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای ئاسایش: ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییەی لە لالەزار دەستگیرکراوە بەبێ ئاگاداریی وڵاتەکەی مەشقی بە هێزە میلیشیاکان کردووە

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە شەوی رووداوەکەی لالەزار لە سلێمانی دەستگیرکراوە و، بەبێ ئاگاداری…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: بەرپرسێكی داعش لە سوریا دەستگیركرا

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی هاوپەیمانان ئۆپەراسێۆنێكی تایبەتیان لە سوریا ئەنجامداوە و بەرپرسێكی داعش-یان دەستگیركردووە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە…
Total
0
Share