پەرلەمانی عێراق چوار هۆکاری پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندن دەخاتەڕوو

لیژنەی خوێندنی پەرلەمانی عێراق، هۆکارەکانی پاشەکشەی پرۆسەی خوێندنی لە عێراق دەخاتەڕوو و یەکێک لە هۆکارەکانیشی بۆ بڕیارە بەپەلەکانی حکومەت دەگێڕێتەوە.

میقداد جەمیلی، سەرۆکی لیژنەی  خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندن نەبوونی هاندانە بۆ توێژینەوەی زانستی و بڕیارە کتوپڕەکانی حکومەت، وەک بڕیاری پەڕینەوە، دەوری دووەم و سێیەن و چوارەم.

هەروەها لیژنەکە هۆکارێکی دیکەی بۆ نەبوونی پاڵپشتی بۆ بڵاوکردنەوەی توێژینەوە زانستییەکان دەگێڕێتەوە، هۆکارێکی دیکەش نەبوونی گفتوگۆی زانستی لە زانکۆکاندا.

لیژنەکە کێشەکان و هۆکارەکانی پشت پاشەکشەی پرۆسەی خوێندنی دەستنیشانکردووە، هەروەها چارەسەرەکانیشی لە بودجەی 2021دا دەستنیشانکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی مەترسییە ئەمنی و تەندروستییەكان ئەمریكا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەكات گەشتی ‏عێراق نەكەن

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات گەشت نەکەن بۆ ‏عێراق بەهۆی مەترسیی تیرۆر و ڕفاندن، “چونکە تواناکانی…
Total
0
Share