شەڕ و پێكدادانەكانی قامیشلۆ بەردەوامییان هەیە

پاش چەند كاتژمێرێك هێوربوونەوە، جارێكی دیكە شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و بەرگریی نیشتمانی لە شاری قامیشلۆ، دەستیپێكردەوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاندووە، جارێكی دیكە شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و بەرگریی نیشتمانیی سەر بە حكومەتی سوریا لە شاری قامیشلۆ دەستیپێكردووەتەوە، ئەوەش پاش چەند كاتژمێرێك لە هێوربوونەوەی دۆخی شارەكە دێت.

ئاشكراشیكردووە، پاش ئەوەی ئاسایشی ڕۆژئاوا توانیویەتی دەست بەسەر چەند شوێنێكی گەڕەكی “طي” لە قامیشلۆ بگرێت، هێزەكانی بەرگریی نیشتمانی بە هاوەن و چەكی بی كەی سی هێرشەكانیان بۆسەر گەڕەكەكە چڕكردووەتەوە، بۆ ئەوەی ئاسایش ناچار بە چۆڵكردنی بكەن.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەكردووە، تائیستا زیانەكانی ئەو شەڕە نەزانراون، بەڵام لەلایەن هێزەكانی بەرگریی نیشتمانییەوە ماڵی زۆرێك لە هاوڵاتییان بەئامانج گیراوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ی نیسان، شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و هێزەكەی سەر بە حكومەتی سوریا لە قامیشلۆ دەستیپێكرد، ئاسایشی ڕۆژئاوا لە ڕاگەیەندراوێكدا وتی، “چەند گروپێكی سەر بە بەرگریی نیشتمانی، بەنیازن ئاسایش و سەقامگیریی قامیشلۆ بشێوێنن”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە قادیش گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی ڕونكردنەوە لەسەر موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە پێویستە هـەرێم رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ بەغداد بكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق چەند دۆسیەیەكی لەسەر هەرێمی كوردستان كردووەتەوە كە چارەسەركردنیان لەم قۆناغەی ئێستادا ئاستەمە…
Total
0
Share