دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوابه دواى بڵابوونەوەى گرتەى ڤیدیۆیەکى دیمەنى پێشبڕکێى دوو ئۆتۆمبێلی تاکسی لە رێگاى کەلار-سلێمانى

سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دوا بەدواى بەدواداچوونى مەفرەزە تایبەتمەندەکانی بەڕێوبەرێتیى هاتوچۆى قەزاى ناوەند توانرا دەست بەسەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکەدا ناوبراودا بگیرێت و رەوانەى گەراجى دەست بەسەرداگرتنى بەڕێوبەرایەتیى هاتوچۆى سلێمانى بکرێت و هەردوو شۆفێرەکە بەپێى یاسا لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

داوایشیکرد، شۆفێران رەچاوى یاسا و رێنماییەکانى هاتووچۆ بکەن پابەند بن بەخێرایى دیاریکراوەکان بەمەبەستى پاراستنیان لە رووداوە کارەساتبارەکانى هاتووچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە هاوڵاتییانی هەرێم دەگەڕێندرێنەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی هەرێم کە لە دەرەوە گیریانخواردووە لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێوە دەگەڕێندرێنەوە. د.…
Total
0
Share