(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە قادیش گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ لە ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوتابووەوە

ئەمشەو، چوارشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕوبەڕوی قادیش بووەوە و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

قادیش لە یاریگای ڕامۆن دی کارانرا میوانداری یانەی ڕیاڵ مەدریدی دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان بە ئەنجامی (3-0) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لۆس بلانکۆس لە خولەکەکانی 30 و 33 و 40 لەلایەن کەریم بنزیمە (دوو گۆڵ) و ئەلڤارۆ ئۆدریزۆلاوە تۆمارکران.

https://streamable.com/ziuh6e

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید لە کۆی 32 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە کۆکردنەوەی (70) خاڵ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید هاوتابووەوە و بە جیاوازی یارییە ڕوبەڕووەکان و گۆڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا جێگیربوو (ئەتلەتی 31 یاریکردووە)، لە بەرانبەردا یانەی قادیش بە 36 خاڵەوە لە پلەی 13ی ڕیزبەندی دا جێگەی خۆیی کردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share