فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا کامپی مەخموریان بۆردومان کرد

بەیانیی ئەمڕۆ نزیک کاتژمێر 8:30 خولەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی یەکێک لە خێمەکانی کامپی “ڕۆستەم جودی”ی لە مەخمور بۆردومانکرد.

بەپێی زانیارییەکان بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی بەو شوێنە گەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا ترس و دڵەڕاوکێی لە کامپەکەدا بڵاوکردووەتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت ئیدارەی بەڕێوەبردنی کامپی مەخمور لەبارەی بۆردومانەکەوە ڕاگەیەندراوێکی هەبێت و وردەکاریی هێرشەکە بخاتەڕوو.

ئەمساڵ ئەوە دووەمجارە کە کامپی مەخمور لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردوماندەکرێت، لەکاتێکدا شوێنەکە سنووریی نییە و تەنها 55 کیلۆمەتر لە پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە دوورە.

كامپی شەهید ڕۆستەم جودی ساڵی 1998 بەسەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەو ئاوارانەی باکووری کوردستان دروستکرا، کە لەژێر فشاری تورکیادا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنابوو.

کوردەکانی باکووری کوردستان بەچەند قۆناغێک لە کامپی مەخمور گیرسانەوە، سەرەتا لە نزیک دهۆک دانران و دواتر گوێزرانەوە بۆ شێخان، دوای ئەوەش بە قۆناغێکی دیکە لە خوارووی مەخمور نیشتەجێکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: بەشێک لە داهاتی ناوخۆی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەشیک لەداهاتی ناوخۆی مانگی شوباتی ئەمساڵ خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق. وەزارەتی…
Total
0
Share