پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سلێمانی چەمچەماڵ نزیک شارۆچکەی گۆپاڵە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران و بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی نیسان پیکئاپدا روویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سلێمانی چەمچەماڵ نزیک شارۆچکەی گۆپاڵە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان پاسێکی گواستنەوەی خوێندکاران و ئۆتۆمبێلێکی نیسان پیکئاپدا بارهەڵگرێکدا روویدا و ژمارەیەک لە سەرنشینانی پاسەکە برینداربوون”.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “زانیارییمان لەبارەی رووداوەکە پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا ژمارەی قوربانییەکان نازانین چەندن، ئەمبۆڵانس و تیمی پزیشکیمان بۆ شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جینۆسایدی ئێزیدییەکان بەشێکی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت

کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە، یەکێک لە تەوەرەکانیش دەربارەی پرسی جینۆسایدکردنی ئێزیدییەکانە. بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، دانیشتنی…
Total
0
Share