وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕۆكی یاسای بودجە هەڵەی تیایە

تایبەتن بە كۆی بڕی داهات، خەرجی، خەرجی بەكاربردن و كورتهێنان

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ناوەڕۆكی یاسای بودجە كە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوكرایەوە هەڵە لە خشتە و دەقەكانیدا هەیە و دەشڵێت، داوای ڕاستكردنەوەی لە سەرۆكایەتیی كۆمار دەكات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەكە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە وردبینیكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵیی ژمارە 23ی ساڵی 2021 كە لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوكرایەوە و تێبینی بوونی هەڵە لەنێو خشتە و دەقەكانیدا كرا.

دەشڵێت، “ئەو پرسە لەگەڵ دیوانی سەرۆكایەتیی كۆمار تاوتوێدەكات بەمەبەستی ڕاستكردنەوەی بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی پشتبەست بە ئەحكامی ماددەی (8) لە یاسای ژمارە 78ی ساڵی 1977”.

وەزارەتەكە لە چەند خاڵێكدا هەڵەكانی دیاریكردووە كە تایبەتن بە كۆی بڕی داهات، خەرجی، خەرجی بەكاربردن و كورتهێنان.

هەرێم بۆ ناوەند: ئامادەی هەنگاوی كردەیین بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە

ڕۆژی یەكشەممە وەزارەتی دادی عێراق یاسای بودجەی لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوکردەوە.

شەوی چوارشەممە 31ی ئازاری ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی پەسەندكرد، پڕۆژەكە پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆككۆمار و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی بەفەرمی بووە یاسا بەمەش پێویستە لەلایەن هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستانەوە كاری پێبكرێت.

ماددەی 11ی یاساكە تایبەتە بە پابەندی و مافی هەرێمی كوردستان و بەپێی ناوەرۆكەكەی پێویستە هەرێم ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە و بڕی بەكاربراوی ناوخۆ، داهاتی 250 هەزار بەرمیل بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات، جگە لە ڕادەستكردنی 50%ی داهاتی نانەوتی و لە بەرامبەردا بەغداد پشكی هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پێشتر

مردنی دووەم بەرپرسی فەیلەقی قودس ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

دانە گاز لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی 53 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share