یەحیا ڕەسوڵ: سەرەداوی گرنگ لەبارەی ئەنجامدەری هێرشە موشەكییەكان دەستكەوتوون

وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “سەرەداوی گرنگ”یان دەربارەی بەرپرسانی هەڵدانی موشەك بە ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد دەستكەوتووە.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كاركردن لەچوارچێوەی پلانی هەواڵگری ورد بەردەوامە و بەهۆیەوە گەیشتوون بە “سەرەداوی گرنگ” دەربارەی هێرشە موشەكییەكان.

وتیشی، “لیژنەكانی لێكۆڵینەوە كە بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان پێكهێنراوە، ئامانج لێی گەیشتن بووە بەو كەسانەی موشەك ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغداد و هاوڵاتییان دەكەن”.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ هیچ زانیارییەكی دیكەی دەربارەی ئەو لایەنانەی لەپشت هەڵدانی موشەكەكانەوەن بڵاونەكردەوە كە ناوبەناو لە بەغداد دەكەونەوە و دواهەمینیان ئەوەی هەفتەی ڕابردووی نزیك فڕۆكەخانەی شارەكە بوو كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پێنج هاوڵاتی مەدەنی و برینداربوونی سیانی تر.

هەروەك بەردەوامی هێرشە موشەكییەكان بە ئاراستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەتیش باڵیۆزخانەی ئەمریكا، نیگەرانی ئیدارەی واشنتن-ی لێكەوتووەتەوە و بەهۆیەوە بڕیارێكی سەرەتایی لەبارەی داخستنی باڵیۆزخانەكە دەرچووە و لە بەرامبەریشدا كاربەدەستانی بەغداد هەوڵەكانیان بۆ جێبەجێنەكردنی بڕیارەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی بۆ فوئاد حسێن: 8 ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانیت کێشەی مووچەت چارەسەر نەکردووە بەڵکو خراپترت کردووە

لەتیف نێروەیی رایدەگەیەنێت، فوئاد حسێن هەشت ساڵە جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراقە، نەک هەر کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانت پێ…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ سودانی گفتوگۆمان لەبارەی رێكارەكانی چارەسەركردنی ریشەیی گرفتە داراییەكان كرد

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆمان كرد لەبارەی دواگۆڕانكارییەكان…
Total
0
Share