دانە گاز لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی 53 ملیۆن دۆلاری لە هەرێمی کوردستان وەرگرتووە

کۆمپانیای دانە گاز ئاشکرایکرد کە لە سەرەتای ساڵی 2021ەوە بڕی 53 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم بەتەواوی حەقدەستەکانی لەکاتی خۆیدا داوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای دانە گاز بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “کۆمپانیای بیرل پترۆلیۆم لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی 151 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشتنی گاز و بەرهەمەکانی دیکەوە لە هەرێمی کوردستان بەدەستهێناوە”.

ڕاشیگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم حەقدەستەکانی لەو ماوەیەدا بە تەواوی و لەکاتی خۆیدا داوە کە بڕەکەی 53 ملیۆن دۆلارە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێمی کوردستان لە چارەکی کۆتایی ساڵی 2020دا ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد کە بەرهەمهێنان بەهۆی ئەو کارانەی لە فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر ئەنجامدرا.

دانە گاز ڕاشیگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی %12 بەرزبووەتەوە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بەتێکڕای 439 ملیۆن مەتر سێجای پێوانەیی لە رۆژێکدا، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا بەتێکڕای 391 ملیۆن مەتر سێجای پێوانەیی، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە کۆی گشتیی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە دەگاتە %9ی بەرهەمەکان.

کۆمپانیای دانە گاز لە ساڵی 2005دا دامەزراوە و گەورەترین کۆمپانیای تایبەتمەندە کە لەبواری گازی سروشتییدا کاردەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕۆكی یاسای بودجە هەڵەی تیایە

بابەتی دواتر

ئاسایش دەستگیركردنی 22 ئەندامی داعش لە سلێمانی و دەوروبەری ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار كەمێك بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share