مردنی دووەم بەرپرسی فەیلەقی قودس ڕاگەیەنرا

لیوا محەمەد عەلی حەق بین

مردنی بەرپرسێكی فەیلەقی قودس-ی ئێران ڕاگەیەنرا و ئەمەش دووەم بەرپرسی ئەو هێزەیە لەماوەی سێ ڕۆژدا گیان لەدەستبدات.

تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، لیوا محەمەد عەلی حەق بین، یەكێك لە بەرپرسانی فەیلەقی قودس و یەكێك لە گەورە ڕاوێژكاران لە سوریا و عێراق، كە هاوشانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس دژ بە ڕێكخراوە تیرۆرستییەكان جەنگاوە بە كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

محەمەد عەلی حەق، بەهەمان شێوە یەكێك بووە لە ڕاوێژكارانی فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی سوپاسی پاسدارانی ئێران.

یەكشەممەی ڕابردووش سوپای پاسداران مردنی لیوا محەمەد حیجازی، جێگری فەرماندەی فەیلەقی قودس-ی بەهۆی جەڵدەی دڵەوە ڕاگەیاند.

کەسی دووەمی سیاسەتی ئێران لە سوریا گیانی لە دەستدا

محەمەد حیجازی لە كانونی دووەمی 2020 لەلایەن فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئەو پۆستە دەستنیشانكرا.

سەبارەت بە مردنی حیجازی، محەمەد مەهدی هەمت، كوڕی بەرپرسێكی پێشووی سوپای پاسداران گومانی خۆی لەبارەی مردنیەوە بە جەڵدە نیشاندا.

س: RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا: واشنتۆن و ئەنقەرە دەگەڕێنەوە بۆ هاوکاری تەواو لە بوارەکانی ئابوری و ئاسایشدا

دوای ئەوەی ئەنقەرە رەزامەندی لەسەر بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەربڕی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، “واشنتۆن…
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
Total
0
Share