هەرێم بۆ ناوەند: ئامادەی هەنگاوی كردەیین بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە

ئامادەیی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی دەربڕیوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق جێبەجێ دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم ڕۆژی 13ی نیسان لە نوسراوێکدا بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، ڕەزامەندیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پابەندە داراییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 و گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕیوە.

نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەكاتێكدایە دوێنێ وەزارەتی دادی عێراق یاسای بودجەی لە ڕۆژنامەی وەقائیع بڵاوکردەوە، بەمەش یاساكە تەنها جێبەجێكردنی ماوە.

شەوی چوارشەممە 31ی ئازاری ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021ی پەسەندكرد، پڕۆژەكە پاش پەسەندكردنی لەلایەن سەرۆككۆمار و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی بەفەرمی بووە یاسا بەمەش پێویستە لەلایەن هەردوو حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستانەوە كاری پێبكرێت.

ماددەی 11ی یاساكە تایبەتە بە پابەندی و مافی هەرێمی كوردستان و بەپێی ناوەرۆكەكەی پێویستە هەرێم ڕۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچوی دەرهێنان و گواستنەوە و بڕی بەكاربراوی ناوخۆ، داهاتی 250 هەزار بەرمیل بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ ڕادەستی حکومەتی ناوەند بکات، جگە لە ڕادەستكردنی 50%ی داهاتی نانەوتی و لە بەرامبەردا بەغداد پشكی هەرێم دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

  داواکاری گشتی بۆ میدیاکان: چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان ئەژماردەکرێت

داواکاری گشتیی هەرێم هۆشداری دەداتە دەزگاکانی راگەیاندن و ئاشکرایدەکات، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو بە تاوان هەژماردەکرێت. داواکاری گشتیی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانەوە ئاگادارییەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی داواكارییان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆییەكان مامەڵەكانیان تەواوبووە…
Total
0
Share