سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی کوژرا

سوپای وڵاتی چاد لە کیشوەری ئەفریقا ڕایگەیاند، لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی چەکداریدا لەگەڵ گروپێکی چەکدار، (ئیدریس دێبی)ی سەرۆکی وڵاتەكە کوژراوە.

هاوکات تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتی چاد لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە “سەرۆک ئیدریس دێبی لەلایەن چەند چەکدارێکی تێکدەرەوە تەقەیلێکراوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە”.

ئیدریس دێبی، لە ساڵی 1990 وە لەسەر کورسیی سەرۆکایەتییە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ وەک سەرۆکی ئەو وڵاتە مایەوە.

دێبی ساڵی 1990 بە کودەتایەکی سەربازی دەسەڵاتی لە حسێن حبری سەند، لە ساڵی 1996 دا هەڵبژاردنێک لە کۆماری چاد بەڕێوەچوو و بە فەرمی ئیدریس دێبی بووە سەرۆکی وڵات.

لە ساڵی 2011 دا جارێکی دیکە ئیدرێس دێبی وەک یەکێک لە کاندیدەکانی هەڵبژاردن بیندرا، لەگەڵ ئەوەش سێ ڕکابەری سەرەکیی هەبوو لە هەڵبژاردنەکاندا، كە بریتی بوون لە (ساڵح کبزابو، واد عەبدولقادر کاموگە، گارلژی یورونگ) بەڵام دواتر سێ كاندیدەكە لە هەڵبژاردنەکان دوورخرانەوە و جارێکی دیکە ئیدریس دێبی بە سەرۆک هەڵبژێردرایەوە.

کۆماری چاد دەكەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا، پایتەختەکەی جامینا-یە (Ndjamena) و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 17 ملیۆن کەسە.

بابەتی پێشتر

ئەو یاریزانانەی بەهۆی سوپەرلیگەوە مەترسییان لەسەرە بەشداری یورۆی 2021 نەکەن

بابەتی دواتر

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوناك كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت

ریشی سوناك دەست لەكاركێشانەوەی راگەیاند و بۆ دواهەمین جار وەك سەرۆك وەزیران، كۆشكی داونینگ-ی جێهێشت. ریشی سوناك، سەرۆكی…
Total
0
Share