سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا: دەبێت توركیا گرژییەكانی دەریای ناوەڕاست ڕابگرێت

جۆزیپی كۆنتی، سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “لۆمۆند” كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بڵاوكراوەتەوە، ڕایگەیاند، “وڵاتەكەی لەگەڵ گفتوگۆی بنیاتنەردایە سەبارەت بە گرژییەكانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لەنێوان توركیا و قوبڕس و یۆنان دا.”

وتیشی، “دان بەوەدا دەنێن كە توركیا ڕۆڵێكی ستراتیژیی هەیە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەی بەلقان دا، هەروەها لە لیبیا كە خاڵی خاڵی دەستپێكردنی ئێمەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە دۆخی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئارام بكرێتەوە.”
سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا پێی وایە ڕەفتارەكانی توركیا لە ناوچەی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دەبنە هۆكارێك بۆ زیاتر گرژبوونی دۆخەكە، بۆیە ڕایگەیاند، “دەبێت توركیا ئەو دەستپێشخەرییانە ڕابگرێت” كە بارگرژیی زیاتر دروست دەكەن.
ماوەیەكە بەهۆی هەڵمەتەكانی گەڕان و پشكنینی توركیا لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بەدوای نەوت و غازی سروشتیدا، كێشە و گرژییان خستووەتە نێوان ئەو وڵاتە و یۆنان و قوبڕسەوە.
بابەتی پێشتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئابوریی هەرێم

بابەتی دواتر

ئۆپیک پێشبینی خۆی بۆ 45 ساڵی داهاتوو لەسەر داواکاریی وزە ئاشکراکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌رگی هێرش سه‌نگه‌ری.. خانه‌واده‌كه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ن

پاش گیان له‌ده‌ستدانی ڕۆژنامه‌نوس هێرش سه‌نگه‌ری به‌هۆی كۆرۆناوه‌، خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی گه‌رمیان به‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌خۆشخانه‌ی…
Total
0
Share