ئەو یاریزانانەی بەهۆی سوپەرلیگەوە مەترسییان لەسەرە بەشداری یورۆی 2021 نەکەن

کریستیانۆ و زڵاتان و ڕامۆس لەو یاریزانانەن کە مەترسی دوورخستنەوەیان لەسەرە لە یورۆی 2021

دوای ڕاگەیاندنی خولی سوپەری ئەوروپای “سوپەرلیگ” لەلایەن یانە زەبەلاحەکانی ئەوروپاوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا بە چەندین شێوە پەیامی هەڕەشەئامێزی ئاڕاستەی یانە بەشدارەکان کرد.

یەکێک لەو سزایانەی بەرپرسانی “یوێفا” تاووتوێیانکردووە، دوورخستنەوەی هەر یاریزانێکە لە خول و پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەت ئەو یاریزانانەی لەگەڵ یانەکانیان بەشداری ئەو خولە نوێیە داخراوە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی کۆرێری دێلۆ سپۆرت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی و پێنج جار باشترینی جیهان، یەکێک دەبێت لەو یاریزانانەی مەترسی دوورخستنەوە و سزادانیان لەسەرە، بەشێوەیەکی گشتی ئەگەر بڕیارەکە بدرێت ئەم یاریزانانە لە پاڵەوانیەتی یورۆی 2021 و تەنانەت ئەگەر هەیە لە مۆندیالی 2022ی قەتەر بێبەشبکرێن.

ئەی سی میلان

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (سوید)، ئالێکسیز سالیمایکێرس (بەلجیکا)

ئارسیناڵ

گرانێت شاکا (سویسرا). ئالیکساندەر لاکازێت (فەرەنسا)

ئەتلەتیکۆ مەدرید

کیران تریپیێر (ئینگلتەرا)، مارکۆس یۆرێنتی (ئیسپانیا)، جواو فیلێکس (پۆرتوگال)

بەرشلۆنە

ئەندرێ تێر شتیگن (ئەڵمانیا)، جۆردی ئەلبا (ئیسپانیا)، فرینکی دی یۆنگ (هۆڵەندا)، ئەنتوان گریزمان (فەرەنسا)

چێڵسی

ئینگۆلۆ کانتی (فەرەنسا)، ئۆلیجی جیرو (فەرەنسا)

ئینتەرمیلان

نیکۆلۆ بارێلا (ئیتاڵیا)، ڕۆمیلو لوکاکۆ (بەلجیکا)

یوڤانتۆس

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (پۆرتوگال)، ماتیاس دی لێخت (هۆڵەندا)، لیۆناردۆ بونۆچی (ئیتاڵیا)، ئەلڤارۆ مۆراتا (ئیسپانیا)

لیڤەرپوڵ

ڤێرجیل ڤان دایک (هۆڵەندا)، ئاندرۆ ڕۆبێرتسۆن (سکۆتلەندا)، تیاگۆ ئالکانتارا (ئیسپانیا)

مانچستەر سیتی

ئیلکای گۆندوگان (ئەڵمانیا)، کیڤن دی برۆین (بەلجیکا)، ڕەحیم ستێرلینگ (ئینگلتەرا)

مانچستەر یونایتد

دەیڤید دی خیا (ئیسپانیا)، پۆل پۆگبا (فەرەنسا)

ڕیاڵ مەدرید

تیبۆ کۆرتوا (بەلجیکا)، سێرجیۆ ڕامۆس (ئیسپانیا)، تۆنی کرۆس (ئەڵمانیا)، لوکا مۆدریچ (کرواتیا)، ئیدین هازارد (بەلجیکا)

تۆتنهام

هوگۆ لۆریس (فەرەنسا)، هاری کەین (ئینگلتەرا)، گاریس بەیل (وێڵز).

بابەتی پێشتر

لە مزگەوتێکی هەرێم 13 توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاریکراوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی کوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share