کوڕێكی قەزافی خۆی بۆ سەرۆکایەتیی لیبیا کاندیدکرد

میدیاکانی لیبیا ئاشکرایانکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەیفولئیسلام کوڕی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووتری لیبیا خۆی بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکە کاندیدکردووە.

بڕیارە ڕۆژی 24ی مانگی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە لیبیا بەڕێوەبچێت و دوای چەندین ساڵ شەڕ و ناکۆکی خەڵکی لیبیا سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن.

ئەوەی جێگای سەرنجی میدیا جیهانییەکان بوو سەیفولئیسلام بە جلی کەلتووری و نزیک لە جلەکانی قەزافی باوکەوە دەرکەوت و ناوی خۆی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکرد.

بەهۆی شەڕی بەردەوام و ناکۆکیی گروپە چەکدارەکانی لیبیاوە، ئەگەری هەیە وەک ئەنجامی زۆرینەی وڵاتانی “بەهاری عەرەبی” خەڵکی لیبیا نائومێدبن لە لابردنی موعەمەر قەزافی و جارێکی دیکە دەنگ بدەنەوە بە کوڕەکەی قەزافی بۆ گەڕانەوەی لیبیا بۆ پێش ساڵی 2010.

بەپێی ئەو هاوکێشەیە، جگە لەوانەی نائومێدبوون لە ئەنجامی شۆڕش و لابردنی قەزافی، هێشتاش بنەماڵەی موعەمەر قەزافی لەناو لیبیادا هەژموونیان هەیە و لەگەڵ حوکمی بنەماڵەی قەزافیدان.

کاندیدبوونی کوڕێکی موعەمەر قەزافی لیبیا دەباتەوە بۆ هاوکێشەیەکی نوێ لە وڵاتەکە، دوای ئەوەی لایەنەکانی شەڕ نەیانتوانی لیبیا بخەنەوەسەر سکەی هاوکێشە ئابورییەکانی جاران.

بابەتی پێشتر

ئەبراهام: مۆرینیۆ داوایلێکردم ببمە دێوەزمە

بابەتی دواتر

بنزیمە.. دەرگایەک لەنێوان مباپێ و ڕیاڵ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share