توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 140 هەزاری تێپەڕاند

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم ڕوو لە هەڵكشانە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1277 توشبووی نوێ و 14 گیانلەدەستدان تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، لەو ماوەیەدا 9 هەزار و 229 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە هەزار و 277 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 716 توشبوو چاكبوونەتەوە و 14 توشبووش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە دهۆك بووە بە 9 حاڵەت، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەكەدا هاتووە.

ڕونیشیدەكاتەوە، كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 140 هەزار و 573، لەو ژمارەیە 118 هەزار و 168 توشبوو چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 890 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی هەولێر کەیسی 9 دەستگیرکراوی دیكەی بادینانی ئاڕاستەی دادگا کرد

بابەتی دواتر

کێ دەچێتە جێگەی؟ تۆتنهام مۆرینیۆی دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئەو خۆڵبارینەی ئێستا هەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینی لەسەر تەندروستی بڵاوکردەوە و ئاشکراشیکردووە، خۆڵبارین یەکێکە لە کێشە کاریگەرەکان لەسەر تەندروستیی…
Total
0
Share