ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ هەینی 12ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، تیمێكی پزیشكیی لە شاری پزیشكیی بەغداد، نەشتەرگەرییەكی دەگمەنیان بۆ نەخۆشێك ئەنجامداوە.”

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، “تیمێكی پزیشكیی پسپۆڕ لە بواری قەستەڕە لە نەخۆشخانەی “دار تەمڕیز” لە پاری پزیشكیی بەغداد، نەشتەرگەرییەكی بۆ نەخۆشێك كرد كە ماوەیەك بوو لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.”

ڕوونیشیكردووەتەوە كە ئەو نەخۆشە بەدەست خێرایی لێدانی دڵەوە دەیناڵاند، هۆكارەكەشی ئەو شەپۆلە كارەباییە بوو كە گوێچكەلەی ڕاست بە سكۆڵەی ڕاستەوە دەبەستێتەوە.”

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاندووە، “ئەندامانی تیمە پزیشكییەكە، دڵێكی سێ ڕەهەندییان بۆ نەخۆشەكە دروستكردووە و ئەوەش یەكەم جارە لە عێراق-دا نەشتەرگەری لەو جۆرە ئەنجام بدرێت.”د

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانی لە مانگی رەمەزاندا راگرت

وه‌زیری دارایی عێراق بڕیاریدا وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ و قه‌رزه‌كانی هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا لە بانکە حکومییەکان رابگرێت. وه‌زاره‌تی دارایی…
Total
0
Share