لاوازیی بۆنکردن نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدارە

گرێ شێرپەنجەییە دەمارییەکان(neuroblastoma) جۆرە گرێیەکی شێرپەنجەیی دەگمەنن لەناو لووتدا درووستدەبن و چەند نیشانەیەکیان هەیە، یەکێکیان درووستبوونی کێشەی بۆنکردنە.

لەناو لووتدا پێکهاتە و دەماری تایبەت بە بۆنکردن هەن و ئەم گرێیە کێشەیان بۆ درووستدەکات، هەروەها دەکرێت بۆ چاو و مێشکیش تەشەنە بکات.

پێگەی “جۆن هۆپکینز مێدیسن” ڕایگەیاندووە، “زۆربەی جار گرێی شێرپەنجەیی دەماری لەناو لووتدا دروستدەبێت و ئەو ئێسکە دەگرێتەوە کە لە نێوان چاوەکاندایە و تا ناوەوەی کەللەسەر دەڕوات. ئەم گرێیە جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەیە”.

نیشانەکانی گرێی شێرپەنجەیی دەماری بریتین لەمانەی خوارەوە.

ئازار لە چواردەوری چاوەکاندا.

لووتگیران.

خوێنبەربوونی لووت بۆ ناو گەروو.

تەڕبوونی چاوەکان.

خوێنبەربوونی لووت.

سڕبوونی دەموچاو و ناودەم.

لاوازبوونی هەستی بۆنکردن.

لەدەستدان یان گۆڕانی بینایی.

ئازار یان پەستان لە گوێچکەدا.

ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئازار لەکاتی کردنەوەی زاردا.

ئاماژە بەوە دەدرێت، هەر نەخۆشێک دەبێت چارەسەری تایبەت بە خۆی بۆ بکرێت. گرنگە هەرکەسێک ئەم نیشانانەی هەبێت، سەردانی پسپۆڕی چارەسەرکردنی گرێ شێرپەنجەییەکان بکات.

بابەتی پێشتر

‏"شەڕ دەبەینە توركیا"‏<br>پەکەکە: پارتی هاوكاریی توركیا بكات شەڕ بە هەموو باشووردا بڵاوده‌بێته‌وه

بابەتی دواتر

عێراق نامەیەكی ناڕەزایی توند دەدات بە باڵیۆزی توركیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share