توێژینەوەیەک: پیسبوونی هەوا مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتردەکات

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی سەلماندوویەتی پیسبوونی هەوا مەترسییەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاتر دەکات.

توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری  Neurology بڵاوکراوەتەوە ئاشکرایکرد، “بەرزبوونەوەی ڕێژەی پیسبوونی هەوا، پەیوەندیدارە بەچەندین نەخۆشییەوە وەک جەڵتەی مێشک بە پلەی یەکەم و جەڵتەی دڵ و نەخۆشی خوێنبەرەکان و تەنانەت مردنیش”.

لە توێژینەوەکەدا کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدراوە 318 هەزار و 752 کەس بەشداریان تێداکردووە، کە تێکڕای تەمەنیان 56 ساڵان بووە، لەسەرەتای دەستپێکی توێژینەوەکەدا هیچ پێشینەیەکی جەڵتەی مێشک یان دڵیان نەبووە، دواتر توێژەران سەرنجی داتا و زانیاری بەشداربووەکانیان داوە بۆ ماوەی 12ساڵ بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ژینگەییەی کە هەیانبووە، لە کۆتاییدا بۆیان دەرکەوت  پێنج هەزار و 967 کەسیان تووشی جەڵتەی مێشک بوون، دوو هەزار و 985 کەسیان تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بوون و هەزار و 20 کەسیشیان دواتر گیانیان لەدەستداوە.

توێژەران دەڵێن، “ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکدا بوون هەواکەیان زیاتر پیس بووە زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دیکە و مردن زیاتربووە”.

هاوکات ئاشکراشیدەکەن، “لەپاڵ پیسبوونی هەوا چەندین هۆکاری دیکە کاریگەری لەسەر تووشبوون بە جەڵتەی مێشک هەیە لەوانەش قەڵەوی و شێوازی ژیانی ناتەندروست”.

هوالیانگ لین، مامۆستای زانکۆ و بەشداربووی توێژینەوەکە، “ئەنجامی توێژینەوەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ تێگەیشتن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک لەو ڕێگەیەشەوە دەتوانرێت هۆکارەکان بنبڕ بکڕێت و بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕێگە لە تەشەنەسەندنی بگیرێت”.

 

بابەتی پێشتر

ئەمریکا و کۆریای باشوور وەڵامی کۆریای باکووریان دایەوە

بابەتی دواتر

زەریای هێمن ون دەبێت و کیشوەرەکان دەبن بەیەک

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share