لە یەكێك لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە شاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 22 ساڵ بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئاگاداركراینەوە لەوەی گەنجێك لە یەكێك لە پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی، تەزووی كارەبا لێی داوە و گیانی لەدەستداوە”.
بەڕێوبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرا لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، “ڕاستەوخۆ بەهۆی كاریگەریی تەزووی كارەباكەوە ئەو گەنجە گیانی لەدەستداوە و وێڕای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتن سوودی نەبووە و دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی داد كراوە”.
سامان نادر ئاشكرایكرد، ئەو گەنجە “تەمەنی 22 ساڵە و ناوی هەژار ئیبراهیمە”.