“یوێفا” سیستمی نوێی چامپیۆنزلیگ بەکاردەخات

سیستمی چامپیۆنزلیگ گۆڕانکاری تێدادەکرێت

چەندین سەرچاوە بڵاویانکردووەتەوە، کە لیژنەی جێبەجێکاری سەر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی سیستمی نوێی خولی یانە پاڵەوانەکان نیشانداوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، سیستمە نوێیەکە لە وەرزی 2024/2025وە بەکاردەخرێت، تیپە بەشدارەکان لە 32 بۆ 36 یانە زیاددەکرێن.

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکان بریتی دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی قۆناغی کۆمەڵەکان، لە شێوازی نوێدا سەرجەم یانەکان دەکرێن بە دوو کۆمەڵەوە و هەر یانەیەک 10 یاریی ئەنجامدەدات، لە کۆی 36 یانە تەنها 16 یانە بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکان بەدەستدەهێنن.

نۆ یانەی یەکەمی گروپەکان ڕاستەوخۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان دەنوسنەوە، بەڵام یانەکانی پێگەی دەیەم تاوەکو 24 ناچارن روبەڕوبوونەوەی پاشکۆ ئەنجامبدەن بۆ هاوشانیکردنی نۆ یانە سەرکەوتووەکە.

ژمارەی ڕوبەڕوبوونەوەکان لە پاڵەوانێتیە ناودارەکەی ئەوروپا لە 125 یارییەوە بۆ 225 یاری زیاددەکات، هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە کە 12 یانەی گەورە خولی سوپەری ئەوروپایان ڕاگەیاندووە، کە جێگەی خولی یانە پاڵەوانەکان دەگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاوه‌ڕواننه‌کراو.. هێشتا کێشه‌ی په‌ناڵتییه‌که‌ی کلاسیکۆ کۆتایی نه‌هاتووه‌

تاوه‌کو ئێستا میدیاکانی ئیسپانیا به‌رده‌وامن له‌ ڕوونکردنه‌وه‌ و باسوخواسی ئه‌و په‌ناڵتییه‌ی له‌ تایمی دووه‌می یاری کلاسیکۆ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی…
زیاتر ببینە

لاپۆرتا ستافی سه‌رۆکایه‌تی کۆده‌کاته‌وه‌ و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌ به‌ هانده‌رانی به‌رشلۆنه‌ ده‌دات

سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، خوان لاپۆرتا یه‌کێکه‌ له‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ئاماده‌کاری بۆ خۆ کاندیدکردن ده‌کات بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی یانه‌ی…
Total
0
Share