سلێمانی.. ئاگر لەماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، دوو منداڵ، کە خوشک و برا بوون سوتان و گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، ڕووداوەکە لە گەڕەکی ڕاپەڕین بووە و ئەو دوو منداڵەی سوتاون کچ و کوڕێک بوون تەمەنیان دوو ساڵ و پێنج ساڵ بووە.

بەپێی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەیموری ئەنفال: ڕێگام بدرایە لە گۆڕە بە كۆمەڵەكەی سەماوە كەسوكارەكەی خۆمم دەستنیشان دەكرد

تەیمور، تاقانە و ڕزگاربووی ئەنفال ئاشكرای دەكات، حكومەتی عێراق دەیەوێت، هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەنفال بەجۆرێك بەڕێوەبچێت كە دەنگۆ…
Total
0
Share