ماوەی زیاتر لە سێ مانگە گفتوگۆی بەردەوامی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئەمریکاش بشتگیری لەو پڕۆسەیە دەکات.
هاوکات لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و دەیڤد براونستاین، جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمەریکا بۆ سووریا باس لەوە کراوە کە کوردەکان پێویستە بەردەوامی بە گفتوگۆی نێوانیان بدەن.
لە دیدارەکەی سەرۆکی حکومەت و جێگری نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا پشتگیری لە هەماهەنگی زیاتری ئەمریکا و حکومەتی هەرێمیش کراوە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان.
پشتگیری لە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی گەلی سوریا ڕۆژی 26 ی مانگی داهاتووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا دیاریکردووە و واتە مانگی داهاتوو سەرۆکی نوێی سوریا دیاریدەکرێت.
هاوکات بڕیارە سبەی 19ی نیسان، دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی سوریا بکرێتەوە و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.
لە ماوەی ڕابردوودا لە هەڵبژاردنەکانی دیکەی حکومەتی سوریادا ئیدارەی خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا بایکۆتی ئەو هەڵبژاردنانەی کردووە.