وەزیری بارزگانی لەسەر گرانبوونی نرخی كاڵا بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

لەسەر گرانی نرخی کاڵا و شتومەک لە بازاڕ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی بانگهێشت دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان، كاتژمێر10:00 سەرلەبەیانی کۆبوونەوەکە دەستپێدەکات و وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێمیش تیایدا ئامادە دەبێت.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی سەبارەت بە (گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستی ڕۆژانەی ھاوڵاتییان) ڕاپۆرتێک دەخەنەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن.

هەر بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (بەرکارکردن و ھەموارکردنی یاسای فیدڕاڵی و واژووی ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلیکترۆنییەکان) دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: دەستمان بە خۆڕێکخستنەوە و چاکسازییکردن کردووە و تەواوی دامەزراوەکانی حزب نوێدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکێتی سەرباری ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی لە ناوخۆی حزبیش دەستیان بە خۆڕێکخستنەوە و…
Total
0
Share