کلۆپ ئەستێرەیەکی بەرشلۆنەی وەک جێگرەوەی مانێ دیاریکردووە

یۆرگن کلۆپ، عوسمان دێمبیلی وەک جێگرەوەی مانێ دیاریکردووە

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ لە ئەگەری دەستبەرداربوونی یانەکەی لە سادیۆ مانێ داوای گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی فەرەنسی کردووە.

ماڵپەڕی “فیچاجێس”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی لیڤەرپوڵەوە بڵاویکردووەتەوە، کە ئیدارەی ڕێدز دەستیان بە ئامادەکاری بۆ هەر پێشهاتێک لە میرکاتۆی هاوینی 2021 کردووە، تەنانەت ئامادەکاری بۆ فرۆشتنی محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ کراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانە سوورەکە لە کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەنداریەتی لیڤەرپوڵ جەختی لە بەردەوامبوونی محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ کردووەتەوە بۆ وەرزەکانی دیکە، بەڵام لەهەمان کاتدا وەک ئەگەرێک ئاماژەی بە فرۆشتنی دووانەی ناوبراو کردووە.

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ لەگەڵ سادیۆ مانێ

کلۆپ پێی وابووە فرۆشتنی سادیۆ مانێ سەرەڕای ئەوەی پێویست نییە، بەڵکو ئەگەرێکە و دەبێت لە سەرەتاوە بەرپرسانی یانە بیر لە دەستنیشانکردنی جێگرەوەیەک بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ناوی عوسمان دێمبیلی فەرەنسی هێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵی دیاریکردووە.

دێمبیلی لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە ئۆفەری نوێی پێشکەشنەکراوە، لەم وەرزەدا 37 یاری کردووە 10 گۆڵی تۆمارکردووە چوار گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

فایننشاڵ تایمز: سعودیە و ئێران لە بەغداد گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share