“خامێس” دەگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و لەگەڵ مارسێلۆ یەکدەگرێتەوە

ئەستێرەی کۆڵۆمبیا و پێشووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئێڤەرتۆن، جەیمس ڕۆدریگێز دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا.

جەیمس ڕۆدریگێزی تەمەن 31 ساڵ لە خولی قەتەر بە درێسی یانەی “الریان”ەوە سەرکەوتوو نەبووە، لە چەندین یاریی گرنگ و چارەنووسسازدا پێگە سەرەکییەکەی لە پێکهاتەی کۆڵۆمبیا لەدەستداوە، بۆیە بیری لەوە کردووەتەوە بگەڕێتەوە لە کیشوەری ئەوروپا یاری بکات.

بەپێی زانیارییەکانی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئەستێرەکەی کافیتیرۆس ئەمڕۆ چوارشەممە پشکنینی پزیشکی لە یۆنان ئەنجامداوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئۆڵیمپیاکۆس.

ئۆڵیمپیاکۆس لەم وەرزەدا مارسێلۆی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی ڕیاڵ مەدریدی گواستەوە بۆ ڕیزەکانی، جەیمس دووەم گەورە یاریزانە هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن، یاریزانەکە ڕەزامەندی نیشانداوە و تەنها ئاشکراکردنی گرێبەستەکەی ماوە بە فەرمی.

بابەتی پێشتر

حەوت زانیاریی كەمبیستراو و سەرنجڕاكێش

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاداری ڕیاڵ مەدرید ڕووی لە چێڵسی-یە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ماوەیەکی دوورودرێژە چاودێرییان خستووەتە سەر یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی. بەگوێرەی…
Total
0
Share