کیمیچ ڕەتیدەکاتەوە ڤاکسین وەربگرێت و هۆکارەکەش ئاشکرادەکات

ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ تاوەکو ئێستا ڕەتیکردووەتەوە ڤاکسین لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت، هۆکارەکەش بۆ میدیاکان ئاشکرادەکات.

ئەستێرەکەی ئەڵمانیا لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەی داوە، دووپاتیکردووەتەوە تاوەکو ئێستا توێژینەوەکان ئەنجامی یەکلاکەرەوەیان لەبارەی ڤاکسینەوە بەدەستەوە نەداوە، هەروەها کاریگەریی ڤاکسینەکەش درێژخایەن نەبووە.

کیمیچ دەڵێت، “من نکۆڵی لە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناکەم، دژی ڤاکسینی کۆرۆناش نیم، هەرگیز ناشڵێم بۆ هەتاهەتایە ڤاکسین وەرناگرم، بەڵکو ئەگەرهەیە لە داهاتوودا ڤاکسین وەربگرم، دەزانم بەرپرسیارێتیی سەرشانم چییە؟، هەموو ڕێکارەکانی خۆپارێزی دەگرمەبەر و هەموو دوو بۆ سێ ڕۆژ جارێک بەردەوام پشکنینی کۆرۆنا دەکەم، پێموایە دەبێت مرۆڤەکان خۆیان بڕیار لە داهاتووی خۆیان بدەن”.

ئەم بڕیارەی کیمیچ هاوتایە لەگەڵ سەپاندنی ڤاکسین بەسەر یاریزاناندا، زۆرینەی یانەکان سەرکەوتووبوون لە ڤاکسینکردنی یاریزانەکانیان، تەنانەت لە هەندێک لە یانە و خولەکان بابەتەکەیان کردووە بە ناچاری.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان لە بەغداد هەبوو

بابەتی دواتر

ڤان دی بێک دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share