فایننشاڵ تایمز: سعودیە و ئێران لە بەغداد گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان ئەنجامداوە

ئاڵای ئێران و سعودیە

بەرپرسانی باڵای سعودیە و ئێران گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان لە بەغداد ئەنجامداوە لە هەوڵێكدا بۆ باشكردنی پەیوەندییەكانی نێوانیان، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی فایننشاڵ تایمز-ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە و بەرپرسێكی ریاز-یش ڕەتیدەكاتەوە.

ڕۆژنامەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی نیسان لەسەر زاری بەرپرسانی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانی سعودیە و ئێران لە 9ی ئەم مانگە لە بەغداد ئەنجامدراوە و، تیایدا هێرشی حوسییەكان بۆ سەر شانشینی عەرەبی تاوتوێكراوە.

سەرچاوەكان گفتوگۆكانیان بە “ئەرێنی” ناوبردووە و دوپاتیانكردووتەوە، ڕێككەوتن كراوە لەسەر ئەنجامدانی گەڕێكی نوێ لە هەفتەی داهاتوودا.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەكردووە خالد بن عەلی حمێدان، سەرۆكی هەواڵگری، سەرۆكایەتی شاندەكەی سعودیەی كردووە

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، بەغداد بەهەمان شێوە كارئاسانییان كردووە بۆ كردنەوەی دەروازەی پەیوەندی لەنێوان ئێران و میسر لەلایەن و، ئێران و ئوردون لەلایەكی دیكە.

بەڵام ڕۆژنامە بەریتانییەكە ئەوەشی خستەڕوو كە بەرپرسێكی سعودیی باڵا بوونی هەر جۆرە وتوێژێكی لەنێوان وڵاتەكەی و ئێران ڕەتكردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کلۆپ ئەستێرەیەکی بەرشلۆنەی وەک جێگرەوەی مانێ دیاریکردووە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كەسێك بە تۆمەتی "كوشتنی مامی خۆی" دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share