ئارسیناڵ بە فرۆشتنی چوار یاریزان ئامانجی سەرەکی پێکا

ئارسیناڵ چوار یاریزانی موچە بەرزی ئاڕاستەی یانەکانی دیکە کرد و لەڕووی داراییەوە ئامانجە گەورەکەی پێکا

ئیدارەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی لە میرکاتۆی زستانی 2021 بە فرۆشتنی چوار یاریزانی گرانبەها ئامانجە ئابورییەکانی پێکا.

ڕۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە گواستنەوەکانی زستانەی 2021 یانەی ئارسیناڵ تەنها ئامانجی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەکارخستن بووە لە موچەی یاریزاناندا، بۆ جێبەجێکردنی ئەم پلانەش هەریەک لە مەسعود ئوزێل و سیاد کۆلاسیناک و شکۆردان موستافی و سۆکراتیس پاپاستاپۆلۆسی بە یانە داواکارەکانیان فرۆشتووە.

ئوزێل پەیوەندی بە یانەی فەنارباخچەی تورکیەوە کرد، سیاد کۆلاسیناک بەخواستن لەگەڵ شکۆردان موستافی ئاڕاستەی شالکە کران و سۆکراتیس پاپاستاپۆلۆس پەیوەندی بە یانەی ئۆڵۆمپتاکۆسی یۆنانییەوە کرد.

کۆی گشتی ئەو موچەیەی ساڵانە بۆ تۆپچییەکانی شاری لەندەن دەگەڕێتەوە 32.8 ملیۆن پاوەندە و ئەوەش هاوسەنگی بە ئابووری یانە دەبەخشێت.

ڕێژەی موچەی چوار یاریزانی یانەی ئارسیناڵ پێش ئەوەی بە یانە خوازیارەکانیان بفرۆشرێن

ئوزێل لە ساڵێکدا 18.2 ملیۆن پاوەند، کۆلاسیناک 5.2 ملیۆن، موستافی 4.7 ملیۆن، سۆکراتیس 4.7 ملیۆنیان لە ئارسیناڵەوە بەدەستهێناوە، لە ئێستادا یانەکانی دیکە ئەو بڕە تەرخاندەکەن.

بەپێی زانیاریەکانی زە سەن، لە ئێستادا بەرزترین ڕێژەی موچەی یاریزانان لە ئارسیناڵ بەم شێوەیەیە:

پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ 350 هەزار لە هەفتەیەکدا

ویلیان 220 هەزار

تۆماس پارتی 200 هەزار

ئەلیکساندەر لاکازێت 182 هەزار

نیکولاس پیپی 140 هەزار

داڤید لویز 125 هەزار

هیکتۆر بیلیرین 110 هەزار

بێرند لینۆ 100 هەزار

گرانیت شاکا 100 هەزار

بابەتی پێشتر

دیالە.. باندێكی مامەڵەكار بە مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 54 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
زیاتر ببینە

دۆناڕوما دەیەوێت لە پاریس بڕوات

بەهۆی یارینەكردنی بەشێوەیەكی سەرەكی، دۆناروما-ی گۆڵپارێزی ئیتاڵی دەیەوێت ڕیزەكانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت. لە هاوینی ئەمساڵ، دۆناروما بەهۆی كۆتاییهاتنی…
Total
0
Share