كۆنگرەی چاڤی پێش ڕوبەڕووبونەوەی ڕیاڵ بیتس

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری بەرشلۆنە، پێیوایە مێسی شایستەی تۆپی ئاڵتونیی بووە و ئامانجی یانەكەشی ئاشكراكرد، كە بەرگریكردنە لە فەلسەفە و شیوازی یاریكردنی یانەكە.

ئەمڕۆ بەرشلۆنە كاتژمێر 6:15 خولەك میوانداریی ڕیاڵ بیتس دەكات، پێش ئەو یارییە چاڤی بەشداریی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی كرد.

چاڤی ئاماژەی بەوەدا كە ئامانجی ئەو، بەرگریكردنە لە شێوازی یاریكردن و فەلسەفەی یانەكە.

وتیشی: “سێ یاریی گرنگ هەن لەم هەفتەیەدا و پێویستە بەشێوەیەكی گونجاو مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەین”.

چاڤی پێیوایە مێسی شایستەی تۆپی ئاڵتونە و بە بڕوای ئەو، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی داوای نەترسان لە ئۆمیكرۆن دەكات

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی ڕیاڵ سۆسیداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share