ئامانجی پاریس: نوێکردنەوەی نێیمار بەر لە نیوەی کۆتایی

بۆندی نێیمار بەشێوەیەکی خێرا و چاوەڕواننەکراو بەر لە کۆتایی ئەم وەرزە نوێدەکرێتەوە

سەرۆکایەتی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار دا سیلڤا چڕکردووەتەوە، دەیانەوێت بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی مان سیتی هەموو شتێک یەکلاییبکەنەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، کە تیمی دانوستاندکاری یانەی پاریس سان جێرمان بە سەرۆکایەتی ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە گفتوگۆکانیان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی نێیمار چڕکردووەتەوە، بەشێوەیەک کە لە ڕێککەوتنی کۆتایی نزیکبوونەتەوە.

ڕۆژنامە ناودارەکەی فەرەنسا جەختیکردووەتەوە، کە هەوڵەکانی ئیدارەی پاریس لەو پێناوەدایە بەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی مانچستەر سیتی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەموو شتێک یەکلاییبکەنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆندە نوێیەکەی “نێی” لەگەڵ پاریس تاوەکو هاوینی 2027 بەردەوامیدەبێت و لەو ماوەیەدا یاریزانەکە ساڵانە بڕی 36 ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت، لە دوای ئەو وادەیەش کە تەمەنی دەگاتە 35 ساڵ سەرپشک دەبێت چ بڕیارێک لەبارەی داهاتوویەوە دەدات، بەردەوامدەبێت یاخود لە بەرازیل کۆتایی بە ژیانی وەرزشیی دەهێنێت.

نێیمار و مباپێ لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی پاریس سان جێرمان بەرانبەر بایرن میونشن

چڕکردنەوەی دانوستاندنەکان هۆکارێکی لەپشتە، ڕۆژنامەی لیکیپ نوسیویەتی کە ناسڕ خلێفی خاوەنی یانە و هاوکارانی دەیانەوێت بەر لە دەستپێکی وەرزی 2021/2022 تەواوی ستافی یاریزانان لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچتینۆ ئامادەبن بۆ کارکردن، بۆیە چاوەڕواندەکرێت تاوەکو میرکاتۆی هاوینی 2021 بۆندی کیلیان مباپێی فەرەنسیش نوێبکرێتەوە، بەم دوو هەنگاوەش گرێ دەروونیەکان کۆتاییان پێدێت و بە باشترین شێوە ئامادەکاری بۆ وەرزی 2021/2022 دەکەن.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕویدا و قوربانی هەیە

بابەتی دواتر

ئەمریكا سزای بەسەر 32 قەوارە و كەسی ڕوسیدا سەپاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share