ڕاهێنەری ئەڵمانیا لە پێکهاتەکەیدا سوپرایزی کرد

هانزی فلیک، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێکهاتەکەی بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر ئاشکراکرد، جارێکی دیکە ماریۆ گۆتزەی بانگهێشتکردەوە و چەندین ئەستێرەی ناوداری دوورخستەوە.

هانزیک فلیک، ڕاهێنەری ئەڵمانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە (10/11) پێکهاتەی مەکینەکانی ئەڵمانیای بۆ مۆندیالی قەتەر ئاشکراکرد.

لە پێکهاتەکەدا هەریەک لە ماتس هومێڵس و مارکۆ ڕۆیس، فلۆریان ڤێرتیز، ڕامی خزێرە، ڕۆبن گوسێنز بانگهێشت نەکراون، لە بەرامبەردا لاوانی وەک یوسوفا مکۆوکو، کەریم ئادیمی، جەمال موسیالا، نیکلاس فولکروگ بانگهێشتکراون.

سوپرازی لیستەکەش ئەوەبوو کە هەریەک لە ماریۆ گۆتزەی گۆڵکاری فاینەڵی 2014 و تۆماس مولەر بانگهێشتکراون، سەرەڕای ئەوەی گۆتزە لەم وەرزەدا بە درێسی ئینتراخت فرانکفۆرتەوە 22 یاری کردووە و تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

ڕاداری پاریس یاریزانێکی مەدریدی گرتووە

بابەتی دواتر

پێکهاتەی فەرەنسا ڕووبەڕووی ڕەخنەی توند بووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئینتەرمەیامی مۆدریچی ڕازی کرد

یانەى ئینتەرمەیامی مۆدریچی رازی کردووە وەرزی نوێ پەیوەندی بە ریزەکانییانەوە بکات ئیدارەى ئینتەرمەیامی دەیەوێت لەگواستنەوەى زستانەدا بیگوازێتەوە، بەڵام…
Total
0
Share