ئەمریكا سزای بەسەر 32 قەوارە و كەسی ڕوسیدا سەپاند

ئاڵای ئەمریكا و ڕوسیا

واشنتن سەپاندنی سزا بەسەر 32 قەوارە و كەسایەتی ڕوسی بەهۆی دەستێوەرانی ڕوسیا لە كاروباری ئەمریكا ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بڕیارەكە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی نیسان لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە واژووكراوە سزادانی ئەو قەوارە و كەسایەتییانە بەهۆی دەستێوەردانی ڕوسیاوە بووە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی ڕابردووی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

هەروەك كۆشكی سپی دەركردنی 10 كەسی لە ئەندامانی نێردەی دیپلۆماسی ڕوسیا لە واشنتن ڕاگەیاند.

بەشێكی دیكەی سزاكان دژ بە پێنج كەس و سێ كۆمپانیایە لە نیمچە دورگەی قرم.

ئەمریكا هەڕەشەی سزای زیاتر بەرامبەر مۆسكۆ دەكات ئەگەر ببێتە هۆی “زیاتر تێكدانی سەقامگیریی جیهان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: نازانین ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان بەردەوامە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیەنێت، ناتوانین دڵنیاببینەوە کە ئـ.ـێران وەستاوە لە پـ.ـیتاندنی یـ.ـۆرانیۆم یان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەی پیـ.ـتاندنی…
Total
0
Share