مانچستەر یونایتد توخێل لە چنگی چێڵسی دەردەکات؟

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر یونایتد چاودێریی کێشەکانی یانەی چێڵسی دەکەن، پلانیان داڕشتووە لەکاتی گونجاودا تۆماس توخێل بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی تێوەگلانی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ڕوسیی خاوەنی یانەی چێڵسی بە چەندین تۆمەتی سیاسی و بازرگانی و بوونی پەیوەندی بە لەشکرکێشی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکرانیا، کێشەکانی یانەی چێڵسی تاوەکو دێت ئاڵۆزتردەبێت، دوای سەپاندنی سزاکان لەلایەن حکومەتی شانشینی بەریتانیاوە، چەندین یاریزان بیریان لە جێهێشتنی “بلوز” کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، ئیدارەی یونایتد بەجدی بیر لە گواستنەوەی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەو یانەیە دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش حاڵەتی ئامادەباشییان ڕاگەیاندووە و داوایان لە بەڕێوەبەرانی یانەکە کردووە لەوبارەیەوە هەنگاوبنێن.

سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەم بابەتە لەلایەن ڕاڵف ڕانیکی ڕاهێنەری کاتی-یەوە، بەڵام میدیاکان مکوڕن لەسەرئەوەی ئەگەر توخێل قایلبێت، مان یونایتد ڕاستەوخۆ بۆندی پێشکەشدەکات.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تی شاره‌وانى: بەسەرسوڕمانەوە هەواڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی 100 مەتریی سلێمانیمان بیست

بابەتی دواتر

سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share