لە پێشهاتێكی دەگمەندا، سەرۆكی كۆریای باكوور داوای لێبوردنی كرد بەهۆی شكستهێنانی لە باشكردنی ژیانی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی.
كیم، بۆنەكەی قۆستەوە بۆ ئاڕاستەكردنی پەیامێك بۆ گەلەكەی، هەروەك هەندێك لە قسەكانیشی ئاڕاستەی هاوبەش و ڕكابەرەكانی لە جیهاندا كرد.
سەرۆكی كۆریا ئۆباڵەكەی خستەئەستۆی سزا نێودەوڵەتییەكان و گەردەلول و ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕایگەیاند، بەهۆیانەوە نەیتوانیووە بەڵێنەكەی بهێنێتەدی دەرباری پێشكەوتنی ئابوری و وتی، “هەست بە شەرمەزاری دەكەم بەهۆی ئەوەی هەرگیز نەمتوانیوە بەشێوەیەكی گونجاو پاداشتتان بكەم لەپای متمانە بەرزەكەتان”.
ئەوەشی وت، “هەوڵ و وچانەكانم بەس نەبوون بۆ ڕزگاركردنی گەلەكەمان لە ژیانی دژوار”.
سەرۆكی كۆریا لە وتەكانیدا كەسێكی بەسۆز دەردەكەوت، هەروەك سوپاسی سوپای وڵاتەكەی كرد لەپای كاركردنی بێوچانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كارەساتە سروشتییەكان و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
خۆشحاڵی خۆیشی نیشاندا بە “توش نەبوونی هیچ هاوڵاتییەك”ی وڵاتەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە تائێستا لەسەر ئاستی جیهان بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە یەك ملیۆن كەس و توشبوونی زیاتر لە 37 ملیۆنی تر.