پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بەڕێککەوتنەکەیان لە مانگی ڕابردوودا %99 بووە

ئاستی پابەندبونی وڵاتانی ئۆپیک+، بەڕێککەوتنی نێوانیان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، لە مانگی کانونی یەکەمی 2020دا دابەزیوە بۆ %99.

لە مانگی نیسانی ساڵی 2020دا وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک بەسەرۆکایەتیی سعودیە و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بە سەرۆکایەتیی ڕوسیا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمبکەنەوە ئەمەش بەهۆی نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆ.

بەپێی ئامارێکی کۆمپانیای ئارگۆسی بەریتانی تایبەت بە کاروباری وزە، ئاستی پابەندبوونی وڵاتانی ئۆپیک+  لە مانگی کانونی یەکەمی 2020دا بۆ %99 دابەزیوە لەکاتێکدا لە مانگی تشرینی دووەمدا پابەندبوونی ئەو وڵاتانە %101 بووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەکردووە، پابەندبوونی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیک لە مانگی کانونی دووەمدا %103 بووە لەبەرامبەردا وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک بە ڕێژەی %93 پابەندبوون.

لە ئامارەکەدا هاتووە، “وڵاتانی ئۆپیک لە مانگی تشرینی دووەمدا زۆرترین پابەندییان هەبووە بە ڕێککەوتنەکە و %104 پابەندبوون، لەکاتێکدا 10 وڵاتەکەی هاوپەیمانی ئۆپیک بەڕێژەی %95 پابەندبوون.

لە 3ی کانونی دووەمدا وڵاتانی ئۆپیک+ بڕیاریاندا بە مانەوەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتانی ئۆپیک+ لە مانگەکانی شوبات و ئازاری داهاتوودا بە جیاوازی هەریەکە لە روسیا و کازاخستان کە بڕی 75 هەزار بەرمیل ڕۆژانە زیاتر بەرهەمدەهێنن، لەو بڕەش 65 هەزار بەرمیلی بۆ ڕوسیا و 10 هەزار بەرمیلی بۆ کازاخستان دەبێت.

بابەتی پێشتر

یەكێكیان ژنە.. چوار گەنج بە تۆمەتی بەكارهێنانی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیركران

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share