بەریتانیا پەرە بە کەشتییەکی ئاسمانی دەدات کە لە سێ مانگدا دەگاتە مەریخ

کۆمپانیای ڕۆڵز ڕۆیسی بەریتانی، لە هەوڵدایە بۆ پەرەپێدانی کەشتییەکی ئاسمانی لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەریتانیدا هەیەتی، ئەو کەشتییە ئاسمانییە وزەی ئەتۆمی بەکاردەهێنێت و ماوەی گەیشتن بۆ سەر مەریخ بۆ سێ مانگ کەمدەکاتەوە.

لەو ڕێککەوتنەی نێوان ڕۆڵز ڕۆیس و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەریتانیدا کاردەکرێت لەسەر بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی بۆ ئەو نێردراوانەی لە داهاتوودا دەچنە قوڵایی بۆشایی ئاسمان، لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم هەوڵەدا، گەشتی کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ مەریخ کەمدەکاتەوە بۆ ماوەی سێ یان چوار مانگ، ئەمەش نیوەی ئەو ماوەیەیە کە بۆ گەشتی ئەو کەشتییە ئاسمانییانەی بە وزەی کیمیایی کاردەکەن پێویستە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، کەمبوونەوەی ماوەی گەشتی کەشتییە ئاسمانییەکان بۆ مەریخ دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە کەمکردنەوەی بەرکەوتن بە تیشکە گەردوونییەکان لە ماوەی گەشتەکەدا و ئەو گەشتە ئاسمانییانەی لە داهاتوودا دەکرێن بۆ مەریخ یان هەر هەسارەیەکی دیکە زیاتر پارێزراو دەبن.

ئاژانسی ناسای ئەمریکی، لەبارەی بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی لەو بوارەدا دەڵێت، “بەهۆی ئەو تەکنەلۆجیایەوە گۆڕانکاری لە ئاشکراکردنی زانیارییەکانی قوڵایی بۆشایی ئاسمان دەکرێت”.

هەروەها بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی بەریتانی دەڵێت، “بەکارهێنانی وزەی ئەتۆم بۆ کەشتییە ئاسمانییەکان دەتوانێت بۆ ئاسمانگەڕەکانی داهاتوو بۆ مەریخ یان دورتریش یارمەتیدەربێت”.

بابەتی پێشتر

هەشت هۆکار ئەتلەتیکی کردووەتە پاڵەوانی زستانەی لالیگا

بابەتی دواتر

"گەنمی ناوخۆ بە كەڵك نایەت".. "ئێستا" هۆكاری سەرەكیی گرانبوونی نان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share