هەوڵی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكانی نیوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەدرێت

وەزیری بەرگریی ئەرمینیا لەڕێی خاچی سوورەوە لە هەوڵی ئەوەدایە، لەگەڵ ئازەربایجان دەستبكەن بە ئاڵوگۆڕی دیلەكانیان و تەرمی ئەو سەربازانەی لە شەڕی قەرەباغ-دا كوژراون.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ڕاگەیاندووە، “دەیڤد تۆنۆیان، وەزیری بەرگریی ئەرمینیا لەگەڵ كلێر میترۆ، سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور گفتوگۆی كردووە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەكان و تەرمی كوژراوانی شەڕی قەرەباغ لەگەڵ ئازەربایجاندا”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەردوولا پرسی ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕیان لە قەرەباغ تاووتوێكردووە، هەروەها داوا لە ڕێكخراوە جیهانییەكە كراوە نێوندگیر بێت بۆ ئەو پرسە.

ئەو داوایە لەكاتێكدایە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یەكەم سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، گەیشتوون بە ڕێككەوتن بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئاگربەست لەنێوان ئەرمینیا و ئازەربایحان لە ناوەڕاستی ئەمشەودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ هەرێم و بەغداد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت رێکنەکەوتین

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بۆ پرسی…
Total
0
Share