نەدیم زەهاوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندیدكرد

وەزیری پێشووی دارایی بەریتانیا كە بەڕەچەڵەك كوردە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆكی پارتی پارێزگاران كاندیدكرد، بەوەش تا ئێستا ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران گەیشتوونەتە ھەشت کەس.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی بەریتانیا ھەریەکە لە نەدیم زەھاوی وەزیری پێشووی دارایی، ساجد جاوید وەزیری پێشووی تەندروستی و جێرمی ھانت ڕکابەری بۆریس جۆنسن خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندیدکردووە و کۆی ڕکابەرەکانیش تا ئێستا گەیشتوونەتە هەشت کەس.

زەهاوی، بەڕەچەڵەک کوردی باشووری کوردستانە و بە منداڵی وەک پەنابەر چووەتە بەریتانیا، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووش چەندین پۆستی باڵای هەبووە لەو وڵاتە.

پێشتر وەزیری ڤاکسینەکانی پێدراوە و دواتریش پۆستی وەزیری پەروەردەی وەرگرت و لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا پۆستی وەزیری دارایی بەریتانیای وەرگرت، بەڵام دواتر دەستیلەكاركێشایەوە.

دوای دەستلەكاركێشانەوەی یۆریس جۆنسن لە سەرۆكی پارتەكە و بڕیاردان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ، زەهاوی دەڵێت، شەرەفێکی گەورەدەبێت ئەگەر ببێتە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی.

بەپێی ڕێساکانی ناو پارتی پارێزگاران ھەفتەی داھاتوو کاندیدەکان دەچنە کێبڕکێی یەکتر و ھەر کاندیدێک بتوانێت لە پرۆسەکانی دەنگدانی ناو پارتەکە تا کۆتایی بمێنێتەوە، دەبێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و لەناو پەرلەمانیشدا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران متمانەی پێدەدرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: عەلی قازی هەمیشە لە بەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە

بابەتی دواتر

گەنجێكی عەرەب لە دوكان خنكا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نایجیریا.. 100 كەس كوژران

تەنها لە یەك ڕۆژدا و لە دوو گوندی خۆرئاوای نایجیریا-دا، توندڕەوەكان 100 كەسیان كوشت. ڕوداوەكە كە ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share