نەهامەتی ئوزێل لە تورکیا بەردەوامە

ئەستێرەی ئەڵمانی – تورکی یانەی فەنارباخچە، مەسعود ئوزێل جارێکی دیکە دووچاری ئاستەنگی بووە و لە خولی تورکیا نەیتوانیوە بەهرە هونەرییە ناوازەکەی بەکاربخات.

ئوزێل لە کۆتا وەرزەکانی لە ئارسیناڵ دووچاری ئاستەنگی هات، وەک گرانبەهاترینی پێکهاتەی گانەرز لەدوای ئارسین ڤینگەری ڕاهێنەری فەرەنسییەوە مۆمی ناوبانگی کوژایەوە، لەگەڵ ئونای ئیمێری ڕاهێنەر پەیوەندیەکانی تێکچوو و خرایەسەر کورسی یەدەگ.

یاریزانەکە هیواخوازبوو لەگەڵ مایکڵ ئارتێتای هاوڕێی سەرەتایەکی نوێ تۆماربکات، بەڵام ئەوەی ڕوویدا پێچەوانەبوو، لە کۆتاییدا پەیوەندی نێوانی و یانە ناودارەکەی شاری لەندەن بە ڕەزامەندی هەردوولا هەڵوەشێنرایەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، کە لە دوای پۆشینی درێسی یانەی فەنارباخچە هێشتا ئوزێل لە نەهامەتی و شکستەکان ڕزگاری نەبووە، تەنها چوار یاری ئەنجامداوە و دووچاری پێکان بووە، یاریزانە 32 ساڵەکە تەنها لە یەک ڕوبەڕوبوونەوەدا 90 خولەک بەشداربووە، یانەکەی لە جامی ناوخۆیی دەرکراوە و لە خولی ناوخۆیی بارودۆخیان خراپە.

ئوزێل تەنها چوار یاری بەدرێسی فەنارباخچەوە کردووە

ماوەی پێکانی (عازف الیل) مانگێک بووە و لە ئێستادا نزیکە بگەڕێتەوە، هیوای هاندەرانی فەناری تورکی ئەوەیە لە پێنجی نیسان بەرانبەر دێنزیلی سپۆر بگەڕێتەوە و پێیە ئەڵماسییەکانی بەکاربخاتەوە، بەڵام ئەوە ڕووینەدا، بەڵکو ئابڕوچوونی سەرۆکی یانە، عەلی کۆج و کەناڵی بی ئین سپۆرتی قەتەری ئاشکرابوو لە چۆنیەتی گواستنەوەی پەخشی یارییەکان و چۆنیەتی ئاشکراکردنی گواستنەوەی ئوزێل، کە ڕەنگە ئەوەش کاریگەری لەسەر داهاتووی هەبێت.

بابەتی پێشتر

ئەمشەو دوو یانە بلیتی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبڕن

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share